لە سێ مانگی ڕابردوودا ٤٨ هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵات لەسێدارە دراون

12:45
05/04/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ لانی کەم سزای سێدارەی ٤٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی حکومەت لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە ٣٤٪ی گشت لە سێدارە دراوانی ئێرانە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سزاکەیان لە ئێران جێبەجێ کراون. لەو ماوە دیاریکراوەدا لانی کەم ١٤١ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.

بۆ دەستراگەیشتن بە ناوەرۆکی بابەتەکان دەبێت هەژمارت هەبێت.
خۆتۆمارکردن بێ بەرامبەرە.
چونەژورەوە

#ئێران #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان #خۆپیشاندانەکانی_ئێران
بینێرە لە ڕێگەی