سوریا باڵوێزخانەکەی لە تونس دەکاتەوە

12:34
14/04/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

سوریا و تونس، ڕۆژی چوار شەممە (١٢/ ٤/ ٢٠٢٣)، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە سوریا باڵوێزخانەکەی لە تونس دەکاتەوە. ئەم هەنگاوەی دیمەشق دوای ئەوە هات کە سەرۆکی تونس لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزیری دەرەوەی تونسی ڕاسپارد ڕێوشوێنەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەی تونس لە سوریا دەستپێبکات. تونس لە ساڵی ٢٠١٢ باڵوێزی سوریای لەو وڵاتە دەرکرد و پاساوی بۆ ئەم هەنگاوەی ئەوە بوو کە حکومەتەکەی ئەسەد توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بەکارهێناوە.

بۆ دەستراگەیشتن بە ناوەرۆکی بابەتەکان دەبێت هەژمارت هەبێت.
خۆتۆمارکردن بێ بەرامبەرە.
چونەژورەوە

#سوریا
بینێرە لە ڕێگەی