شارەزایەکی فەڕەنسی: تورکیا و ئێران سەرقاڵن حوکمی کورد لەناوبەرن

05:22
16/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک

بڵانشێ کە پرۆفیسۆرە لە زانکۆی لیۆن 2ی فەڕەنسی و توێژەرەوەیە لە ئینستیتۆی واشنتون ڕایگەیاند:
"داهاتووی کورد زۆر ڕەشبینانەیە، چونکە ئەوەی من دەیبینم بریتییە لەوەی کە دووبارە گەڕانەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و فارسی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی کورد لەناو دەبات، چونکە ئەو دوو هێزە حکومەتی کوردییان ناوێت بە هۆی هەبوونی کورد لە ئێران و تورکیا و نایانەوێت حوکمی کورد لە سوریا و عێراق هیوا بدات بە هاووڵاتییە کوردەکانیان."
"ئەوەی دەستی ئێران و تورکیای واڵاتر کردووە بریتییە لە لاوازبوونی هەژموونی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە".
"ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیبینن بریتییە لەوەی ڕۆژئاوا لاوازە. پێموانییە ئه‌مەریكا بیەوێت وەبەرهێنان لە سوریا و عێراق بکاتەوە. بۆچوونی من ئەوەیە کە بۆ ئه‌مەریكا ئەم بابەتە بەرامبەر میحوەری ئێران لەدەستچووە. بەداخەوە کورد لە شەڕی دژ بە داعشدا ئیتر سوودی نەماوە و ڕۆژئاوا نایەوێت جارێکی تر پشتگیری بکات، هەر بۆیە دەبینیت تورکیا و ئێران ئەم لاوازییە بەکاردەهێنن بۆ لەناوبردنی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی کورد."
"ڕووداوەکانی دێرەزوور و کەرکوک لە یەک کاتدا بە ڕێکەوت نەبووە، بەڵکو دەکرێت خوێندنەوەیەکی هاوبەشیان بۆ بکرێت، بەتایبەت لەبەر ئەوەی هەردوو ناوچەکە دەوڵەمەندن بە نەوت".
"هەر دوو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و فارسی کار بۆ ناسەقامگیرکردنی هەرێمە کوردییەکان لە سوریا و عێراق دەکەن بە بەکارهێنانی ڕێگەی جۆراوجۆری وەکو گەمارۆی ئابووری، گرتنەوەی ئاو، بۆردومانی بەردەوام، پشتیوانی لە گرووپە یاخیبووەکان و هەڕەشەی هێرشی بەردەوام. ئەم تاکتیکانە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کەشێکی ناسەقامگیر دروست بکەن کە کوشندەیە بۆ بارودۆخی ئابووری. ئامانج لێی دوورخستنەوەی هێزە چالاکەکانی هاوپەیمانانە، تا لەم ڕێگەیەوە دووبەرەکی سیاسی و هاندانی ڕاپەڕین بەڕێوە ببەن و دواتر بە ئاسانی گورزی یەکلاکەرەوە لەدژیان بوەشێنن."
"لە سوریا، دایەلۆگی هێزە کوردییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک ئێستا بووەتە نوکتە. لە هەرێمی کوردستانیش، هیزەکان پەرتەوازەن و نەوەی نوێ بیروهۆشیان چووەتە سەر مۆبایل و سەیارە و خەریکە هەستی شوڕشگێڕی باپیرانیان بیر دەچێتەوە کە پێویستە هەبێت بۆ مانەوە لە ژینگەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست."

سەرچاوە
https://www.dengiamerika.com/a/7269605.html

#ئێران #باشووری_کوردستان #تورکیا
بینێرە لە ڕێگەی