فایلی جموجۆڵەکانى ئێران 15/9/2023

10:01
17/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

وەرگێڕانی: تاک

چالاکی ئێران لە سوریا
- ئێران کار دەکات لەسەر دروستکردنی میلیشیایەک لە هۆزەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ئەگەر هەیە هەڵمەتەکەی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بەهێزتر بکات. درز کەوتووەتە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هۆزە عەرەبییەکان لە پارێزگای دێرەزوور بەهۆی ستەمکارییەکی درێژخایەنی ئەو هێزانە.

- لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب و سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول، هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا کاری تێکدەرانەیان لەو ناوچانە ئەنجام داوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەسەڵاتیان هەیە بەسەریدا، هەروەها ئاڕاستەی سەرۆک هۆزەکان کراوە بۆ هێرش کردنە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم ڕێوشوێنانە دێتەوە لەگەڵ ئەو هێرشەی کە بە شێوەیەکی هەماهەنگ لە لایەن ئێران و ڕوسیا و ڕژێمی سوریاوە ئەنجام دەدرێت کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022 دەستی پێکردووە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.

- ئێران ماوەیەکە پەیوەندی دروست کردووە لەگەڵ هۆزە عەرەبییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە مەبەستی دروستکردنی میلیشیا و بەدەستهێنانی هەژموون دژ بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
- هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسداران یەکەیەکی سەربازی دروست کردووە لە ژێر ناوی فەوجی هۆزە هاشمییەکان (فوج القبائل الهاشمیة) لە سەرۆک میلیشیا لۆکاڵییەکانی لەوانە نەواف بەشیر (نواف البشیر)ی سەر بە هێزەکانی قودس. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوە ئیسرائیلی، نەواف بەشیر چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوە لەگەڵ ڕوسەکان بە مەبەستی دروستکردنی هێزی چەکدار و پشتیوانی کردن لە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد. ئامانجی ئەم هێزە شەڕکردن دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەهێزکردنی دەسەڵاتی هۆزە عەرەبییەکان لەو ناوچانەی کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.

- ئەندامانی هۆزە عەرەبییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵدێن و لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا نیشتەجێ دەبن.

- بە پێی زانیارییەکان، لە 10 ئەیلوول هێزەکانی سوپای پاسداران فەرماندەیەکی ڕژێمی سوریایان دامەزراندووە کە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک هۆزەکاندا هەیە بۆ مەبەستی بە ئەندام گرتنی سەرۆک هۆزەکان لەو ناوچانەی کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەسەڵاتیان هەیە بەسەریدا. لە ڕووی مێژووییەوە ئێران هاوکاری کردووە لە دروستکردنی هێز لە گرووپە پەراوێزخراوەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسی دەرەکی و بەدەست هێنانی هەموون لە دامەزراوە سیاسییەکاندا.

- ئێران، ڕوسیا و ڕژێمی سوریا هەماهەنگی دەکەن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لەڕێگەی دروستکردنی جووڵانەوەیەکی بەرگری میللی دژ بە ئەمریکا.

- ئێران بایەخێکی زۆر دەدات بە دروستکردنی شانەی نووستوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات. لە مانگی حوزەیرانی 2023 هێزەکانی سوپای قودس کاری کردووە لەسەر بە ئەندام گرتنی ئەو هاووڵاتییەی سورییانەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریا نیشتەجێن بە مەبەستی دروستکردنی شانەی نووستوو بۆ ئەوەی بتوانێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، هەروەها ئەو شانە نووستووانە ڕاسپێرراون کە چاودێری هێزەکانی ئەمریکا بکەن و بۆمب دابنێن و شەڕی نێوان هۆزەکان دروست بکەن لەو ناوچانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات تێیدا باڵادەستە.

- سوپای پاسداران شارەزای چەک و پەرەدان بە چەکی پێشکەوتوو دەگوازێتەوە بۆ سوریا، پێشبینی دەکرێت ئێران کار بکاتەوە لەسەر پەرەدان بە چەکی سەربازی و توانا بەرگرییەکان لە سوریا دوای ئەوەی چەند جارێک ئیسرائیل ڕێگری لەو کارە کرد. لە 13 ئەیلوول فڕۆکەیەکی سڤیلی سەر بە سوپای پاسداران چەند جۆرێک مووشەکی ئاراستەکراو، دژە تانک، شارەزای بواری سەربازی و هێزی تایبەتی سوپای پاسداران ڕەوانەی دیمەشق دەکات.
- هێرشەکانی ئیسرائیل لە مانگەکانی ئازار و نیسانی 2023 زیاتر لە 30 پێگەی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی و چەکی ئاسایی و پێشکەوتووی ئێرانی کردووەتە ئامانج، فڕۆکەکانی ئیسرائیل دوو هێرشی لە مانگێکدا ئەنجام داوە.

- لە 13 ئەیلوول هێزەکانی حزبوڵڵا سیستمی بەرگری ئاسمانی گواستووەتەوە بۆ پارێزگای دیمەشق کە تایبەتە بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئێران چەکی دژە ئاسمانی دەگوازێتەوە بۆ سوریا بە مەبەستی بەهێزکردنی بوونی سەربازی خۆی و بەرگری ئاسمانی. لە دوای هەر هێرشێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، ئێران کار دەکات لەسەر دوو بارە دروستکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سوریا.

ناوخۆی ئێران

- ئێران لە خۆئامادەکردندایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران. لە 15 ئەیلوول ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە دوژمنەکانی ئێران کار دەکەن لەسەر پڕچەک کردنی پارتە بەرهەڵستکارەکان بۆ دروستکردنی حاڵەتێک لە نا جێگیری بەر لە ساڵیادی کوژرانی مەهسا ئەمینی.

- لە 14 و 15 ئەیلوول دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران ڕایانگەیاند، کە دەزگاکانی هەواڵگری و ئاسایشی ئێران چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە کە چەک و بۆمبیان پێ بووە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

- لە 14ی ئەیلوول ئێران هێزی سەربازی، هەلیکۆپتەر، کەرەستەی سەربازی قورسی لە چەند شارێکی پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوە:
https://www.criticalthreats.org/analysis/iran-update-september-15-2023?mkt_tok=NDc1LVBCUS05NzEAAAGOOjUCVyLjZXrciSHvhEZccyMk8TtsxkAMmBaKERizetSbSne_myjUVNhkUMlzRK_Tmzcplbl1Ta3Kh_i8Wb9EetX3Sb76yDdbRpd4_xDP4Z_cx0oQ

#ئێران
بینێرە لە ڕێگەی