فایلی جموجۆڵەکانی ئێران 18/9/2023

02:56
20/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک

چالاکییەکانى ئێران لە عێراق:
‌أ.سوپاى پاسداران هێزەکانى خۆى لەسەر سنوورى ئێران – عێراق بڵاو کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئێران بتوانێت حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان ناچار بکات هەڕەشەى پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئێران کۆتایی پێبهێنن لە هەرێمى کوردستان. حکومەتى ئێران و حکومەتى عێراق لە ئازارى 2023 یادداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بەو ناوەرۆکەى کە حکومەتى عێراق بەرپرسیار دەبێت لە چەککردن و دەرکردنى پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئێران لە هەرێمى کوردستانى عێراق. بەرپرسە ئێرانییەکان هەفتەى ڕابردوو هەڕەشەى ئەوەیان کرد کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمى کورستان ئەگەر حکومەتى عێراقی بە تەواوەتى ڕێککەوتنەکەیان تا 19 ئەیلوول جێبەجێ نەکەن. بەرپرسە ئێرانییەکان لەم دواییانەدا دانیان بەوەدا ناوە کە حکومەتى عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنى زۆرینەى مەرجەکانى ڕێککەوتنەکەیان.
‌ب.لە لایەکى دیکەوە لە ساڵیادى کوژرانى مەهسا ئەمینی لە 16 ئەیلوول شتێکى ئەو تۆ ڕووینەدا، ئەمەش لەلایەن بەرپرسانى ڕژێم و دەزگاکانى ڕاگەیاندنى ڕۆژئاواوە چاوەڕوانکراو بوو، ئەم ڕووداوەش دەرفەتێک بۆ ڕژێم دەڕەخسێنێت بۆ بڵاوکردنەوەى هێزەکانى لە سەر سنوورەکانى باکوورى ڕۆژئاواى ئێران بە بیانووى لێدانى پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئێران لە هەرێمى کوردستان.
‌ج.هێزەکانى پیادەى سوپاى پاسداران، تانک و تۆپ و سیستمى هەڵدانى موشەک (MLRS)ى لە چەند ناوچەیەک لە سەر سنوورى باکوورى ڕۆژئاواى ئێران بڵاوکردووەتەوە. بە پێى زانیارییەکان، پێشتر ئێران تۆپ و سیستمى موشەکى (MLRS) بەکارهێناوە بۆ لێدانى بنکە و بارەگاکانى پارتە کوردە بەرهەڵستکارەکانى ئێران لە هەرێمى کوردستان.
‌د.هێزە سەربازییەکانى ئێران لە 15-17ی ئەیلوول دوو گرووپى کوردى چەکدارى دەستگیر کردووە، کە بەنیاز بوون بە قاچاخ چەک لە هەرێمى کوردستانەوە بهێننە ناو ئیران بە مەبەستى پڕچەک کردنى خۆپیشاندەرەکان.
‌ه.لە 18ی ئەیلوول ڕەزا ئاشتیانى وەزیرى بەرگرى هێزە چەکدارەکانى ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەى بیر لە دەستوەردانێکى سەربازى دەکاتەوە لە حاڵەتێکدا گەر لایەنى عێراقی پابەندى ڕێککەوتنەکەى نەبێت لەگەڵ ئێران.

کاروبارى ناوخۆ و سیاسەتى ئیران
أ‌.لە 16 ئەیلوول محەمەد ڕەزا ئاشتیانى هەڕەشەى تۆڵە سەندنەوەى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا کرد، ئەگەر بێت و نەوتى کەشتییە دەستبەسەردا گیراوەکەى ئێران بەتاڵ بکات، هەروەها ئاشتیانى هەڕەشەى ئەوەشی کرد کە دەتوانێت بازرگانى وزەى دەریایی لە کەنداوى عەرەبی بوەستێنێت. جێگەى ئاماژە پێدانە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لە 20 ئاب نەوتى کەشتى راجان-ى دەستبەسەرداگیراوى ئیرانى بەتاڵ کرد دواى ئەوەى لە کۆتاییەکانى مانگى نیسان دەستى بەسەردا گرتبوو.
ب‌.لە دواى ئەو کارە لە 20 تەممووز دەریاوان ڕەزا تەنگسیری فەرماندەى دەریایی هێزەکانى سوپاى پاسداران هەڕەشەى تۆڵە سەندنەوەى لە ئەمەریکا کرد.
ت‌.پێشبینی دەکرێت ئێران لە ڕێگەى دەستگرتن بەسەر کەشتییە بازرگانى و سەربازییەکانى ئەمەریکا، لە کەنداو تۆڵەى خۆى لەو کارەى ئەمەریکا بکاتەوە.

سەرچاوە:
https://www.criticalthreats.org/analysis/iran-update-september-18-2023

#ئێران
بینێرە لە ڕێگەی