ئێران داواى ڕادەستکردنەوەى 22 سەرکردەى پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکان دەکات

11:38
21/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک
سەرچاوەیەکى نزیک لە پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانى ئێران بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، کە ئێران لە ڕێگەى عێراقەوە خوازیارى ڕادەستکردنەوەى 22 کەس لە سەرکردەى پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانى ئێرانە و لە ئەگەرى جێبەجێ نەکردنى خواستەکەى، هەڕەشە لەسەر هەرێمى کوردستان دروست دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانى دەنگى ئەمەریکا، ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت ئاشکرای کردووە، کە ئەگەر ئەو 22 کەسە ڕادەستى ئێران نەکرێتەوە، هێرش دەکرێتە سەریان.
بە پێى زانیارییەکان، ئەو ناوانەى کە ئێران داواى ڕادەستکردنەوەیان دەکات بریتین لە مستەفا هیجری، ڕەزا کەعبی، عومەر ئیلخانی زادە، نەوید میهراوەر، کاوە بەهرامى، محەممەد ساحبی، محەممەد نەزیف قادرى، مستەفا مەولودى، حسین یەزدان پەنا، ئەمجەد پەناهی، کاکۆ عەلیار، عەبدوڵڵا ئازەربار و چەندین سەرکردەى دیکە.
شایانى باسە کە 19/9/2023 دوا وادەى ئێران بوو کە دیاریکرابوو بۆ داماڵینی چەک لە پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئێران لە هەرێمى کوردستان.
بە پێى زانیارى سەرچاوەیەک لە پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئیران، لە ئێستادا بارەگاى ئەو پارتانە چۆڵکراوە و هێزەکانى هەرێمى کوردستان جێگەى ئەو هێزانەى گرتووەتەوە. هەر ئەو سەرچاوەیە بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاندووە ئیتر ڕێگە نادرێت وەک ڕابردوو پارتە بەرهەڵستکارەکانى ئێران چەکدار بن بەو پێیەى کە هەرێمى کوردستان لە ژێر گوشارێکى قورسدایە.


سەرچاوە: کورد پرێس
https://www.kurdpress.com/news/2760949

#ئێران #باشووری_کوردستان #عێراق #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان
بینێرە لە ڕێگەی