فایلی جموجۆڵەکانى ئێران 19/9/2023

11:46
21/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک

چالاکى ئێران لە سوریا
‌أ.ئێران کار دەکات لەسەر بەرفراونکردنى ژێرخانى سەربازى خۆى لە ڕۆژهەڵاتى سوریا وەک بەشێک لە دابینکردنى بوونێکى هەمیشەیی لەو وڵاتە. لەو بارەوە هێزەکانى قودسی سەر بە سوپاى پاسداران کار دەکات لەسەر دروستکردنى بنکەى سەربازى "سلێمانى" نزیک لە ناوچەى مەیادین تا ببێت بە گەورەترین بنکەى سەربازى ئێران لە دەرەوەى وڵات. ئەم هەوڵەش لە پێناو ئەوەیە کە ئێران بکاتە هێزى باڵادەست لە پارێزگاى دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتى سوریا. ئەم کارە لە دواجاردا پڕۆژەى درێژخایەنى ئێران بەهێز دەکات بۆ کردنى سوریا بە سەکۆیەک کە بکرێت لە ڕێگەیەوە ئێران نمایشی هێزى خۆی بکات و ئاسانکارى بکات بۆ گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى بۆ ئەوەى کە ناسراوە بە (بەرەى بەرگرى).
‌ب.لە چوارچێوەى دروستکردنى بنکەى سەربازى "سلێمانى"، پلانى گواستنەوەى چەک هەیە لە بنکەى سەربازى "ئیمام عەلی"یەوە کە دەکەوێتە نزیک سنوورى عێراق و سوریا بۆ بنکەى "سلێمانى". لە ئێستادا بنکەى سەربازى "ئیمام عەلى" بە گەورەترین بنکەى سەربازى ئێران دادەنرێت لە دەرەوەى سنوورەکان، ئەم بنکەیە لە ساڵى 2018 لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە دروست کراوە و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و موشەک و فڕۆکەى شەڕکەر لە خۆ دەگرێت. لە ساڵى 2022ەوە سوپاى پاسداران کار دەکات لەسەر دروستکردنى بنکەى سەربازى "سلێمانى" کە بە بنکەى "عەین عەلی/عین علي"ش ناسراوە. لە ئێستادا ڕوون نییە کە ئەرکى سەربازى بنکەى "سلێمانى" چی دەبێت، پێشتر لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە چەند جارێک هێرشى ئاسمانى کراوەتە سەر ئەم بنکەیە.
‌ج.سەرکردەکانى ئێران لە مانگى ئایارى 2023ەوە ڕێنماییان داوە بە هێزەکانى قودس تا هەژموونى تەواوەتیان هەبێت لە پارێزگاى دێرەزوور-ى سوریا، لەو کاتەوە هێزەکانى قودس کار دەکات لەسەر دروستکردنى ژێرخانى سەربازى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى سوریا، لەوانە دروستکردنى شوێنى هەڵدانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و بنکەى فەرماندەیی، هەر لەوێوە ئەو هێزانە زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامداوە کە ئامانج لێی ناسەقامگیر کردنى ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى هێزەکانى سوریاى دیموکراتە کە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت. لە چالاکییەکانى کانى دیکەى ئەم هێزە کارکردنە لەسەر دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا.
‌د.لە ساڵى 2011ەوە فەرماندە ئیرانییەکان وزە و سەرچاوەیەکى زۆریان بەکارهێناوە بە مەبەستى جێگرکردنى هەژموونى خۆیان لە سەرتاسەرى سوریا و گواستنەوەى تواناى سەربازى پێشکەوتوو بۆ سوریا وەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و موشەک. بڵاوکردنەوەى ئەم توانایانە لەسەرتاسەرى سوریا هۆکار دەبێت بۆ هەمەچەشن کردنى ئەو ڕێگانەی کە سوپاى پاسداران دەتوانیت هێرشى پێ بکاتە سەر ئامانجە ئەمەریکی و ئیسرائیلییەکان. هەروەها سەرکردە ئێرانییەکان پێیان وایە کە سوریا یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکانى گواستنەوەى چەک و چەکدار بۆ بەرەى بەرگرى لە لوبنان و فەڵەستین.

چالاکییەکانى ئێران لە عێراق
لە 19 ئەیلول بەرپرسە ئێرانى و عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە عێراق ئەرکى خۆی جێبەجێ کردووە و چەکدارى پارتە کوردە بەرهەڵستکارەکانى ئێرانى چەک کردووە و گواستووەتەوە بۆ ناوچەى تر. بەرپرسان لە ئێران بەردەوام پارتە بەرهەڵستکارەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هانى نائارامى و دروستکردنى ناسەقامگیری دەدەن و لەو بارەوە لە مانگى ئازارى 2023 لەگەڵ حکومەتى عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتە. ئێران هەڕەشەى ئەنجامدانى هێرشی سەربازى کرد دژ بەو پارتانە ئەگەر بەرپرسان لە عێراق  ئەو پارتانە لە چەک دانەماڵن و نەیان گوازنەوە بۆ ناوچەى تر تا 19 ئەیلوول. دواتر بەرپرسانى ئێران و عێراق ڕایانگەیاند، کە توانراوە خاڵەکانى ڕێککەوتنەکە بە تەواوەتى جێبەجێ بکرێت. جێگەى ئاماژە پێدانە کە ئێران بۆ ناچارکردنى عێراق بە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکەی نێوانیان، هێزێکى زۆری لە سەر سنوورەکانى هەرێمى کوردستان جێگیر کرد.

سەرچاوە:
https://www.criticalthreats.org/analysis/iran-update-september-19-2023

#ئێران
بینێرە لە ڕێگەی