فایلی جموجۆڵەکانى ئێران 20/9/2023

01:27
22/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک

چالاکییەکانى ئێران لە سوریا
- لەسەر داواى وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا، هێزەکانى ڤاگنەر پێگەکانى خۆى لە سوریا چۆڵ دەکات، پێشبینى دەکرێت کە ئێران ئەو شوێنانە پڕ بکاتەوە بە مەبەستى دابینکردنى پرۆسە سەربازییەکان و بەرفروانکردنى چالاکییە ئابوورییەکانى. لە 27 ئاب وەزارەتى بەرگى ڕوسیا دواى لە هێزەکانى ڤاگنەر کرد کە سوریا جێبهێڵن و تا 20 ئەیلوول پەیوەست بن بە هێزە چەکدارەکانى ڕوسیاوە. جێگەى ئاماژە پێدانە کە ژمارەى هێزەکانى ڤاگنەر لە سوریا دەگاتە نزیکەى 1500 چەکدار و زیاتر لە 3000 سورى کار بۆ ئەو هێزە دەکەن. بەپێى چەند زانیارییەک، هێزەکانى ڤاگنەر پێیان باشە ئەو چەک و تەقەمەنییەى هەیانە بیدەن بە ئێرانییەکان لە برى وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا.
- هێزە چەکدارەکانى ڕوسیا هاوکارى ڕژێمەکەى سوریا دەکەن بە پڕکردنەوەى شوێنى بوونى هێزەکانى ڤاگنەر نزیک لە کێڵگەکانى نەوت و گاز. ڕژێمى سوریا هێزەکانى (قەڵغانى ئاسایش/ درع الامن)ى سەربازى و چەند یەکەیەکى لە هێزەچەکدارەکان و هێزەکانى بەرگرى نیشتمانى لە (سەخنە و حمص) لە کێڵگەکانى نەوت جێگیر دەکات.
- هێزەکانى قودسی سەر بە سوپاى پاسداران، چاوى لەسەر ئەو هاوڵاتییە سورییانەیە کە لە لایەن هێزەکانى ڤاگنەرەوە مەشقیان پێکراوە، بە تایبەت ئەوانەى کە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەى داعش ڕاهێنراون. لەدواى کودەتا شکست خواردووەکەى ڤاگنەر، پەیوەندى نێوان سەرکردایەتى هێزەکە و یەکەى دژە داعشی ئەو هێزە پچڕاوە، چەند بەر پرسێکى ئێرانى کە ناویان نەزانراوە، چاویان کەوتووە بە فەرماندەکانى هێزى ڤاگنەر دواى ئەوەى کە وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا فەرمانى دەستبەسەرداگرتنى چەک و کۆگاکانى چەکى ئەو هێزەى ڕاگەیاندووە.
- کشانەوەى هێزەکانى ڤاگنەر لە سوریا دەرفەتى قازانج و بوونێکى هەمیشەیی دەبەخشێت بە ئێران. ئێران ناوچەى بیابانى ناوەندى سوریا بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەى چەک و پێداویستى سەربازى بۆ بریکارەکانى لە سەرتاسەرى ناوچەکە.
- سوریا خاوەن یەدەگەکێکى زۆرى فۆسفاتە کە بەڕەگەزى سەرەکى پەیین هەژمار دەکرێت، لە ساڵى 2019ەوە سڕبیا و ئۆکرانیا زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاریان لە فسفۆڕ هاوردە کردووە.
- بڕیار وایە بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا لە 21 ئەیلوول سەردانى چین بکات بۆ ئامادە بوون لە لوتکەى سوریا – چین، پێشبینی دەکرێت ئەم کۆنگرەیە ببێتە هۆى بەهێزکرنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان چین و سوریا. لە سەردانەکەدا وەزیرى بازرگانى و ئابوورى بوونیان دەبێت کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە سەردانەکە تایبەت دەبێت بە دابینکردنى هاوکارى چین بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەى سوریا و دەسپێکردنى پڕۆژەى پشتێنە و ڕێگاى چین. سوریا لە کانونى دووەمى 2022 پەیوەست بوو بە پڕۆژەى پشتێنە و ڕێگاى چینەوە ئەگەر چی هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە لەسەر ئەوەى کە سوریا دەستى کردبێت بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا. بڕیار نییە هیچ فەرماندەیەکى سەربازى هاوڕێیەتى ئەسەد بکات لەسەردانەکەى چین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە هاوکارى سەربازى لە ئێستادا مەبەستى سەردانەکە نییە، وەزارەتى دەرەوەى چین ڕەتى کردووەتەوە کە هیچ لێدوانێک لەسەر سەردانەکە بدات.
- لە ساڵى 2023 ئەسەد چەند گرێبەستێکى لەگەڵ ئێران و ڕوسیا واژۆ کردووە لە بوارەکانى دووبارە ئاوەدانکردنەوەى سوریا، بەڵام هێشتا ئەو پڕۆژانە بەرەوپێشچوونێکى ئەوتۆىان بەخۆیەوە نەبینیوە. زۆرێک لەگرێبەستەکانى ئێران هەڵوەشێنراوەتەوە لەبەر ئەوەى ئەسەد ناتوانێت تێچووى ئەو پڕۆژانە دابین بکات. لە ئێستادا ڕوسیا و ئێران گرفتى ئابووریان هەیە و ئەمەش ناهێڵێت وەبەرهێنانى زیاتر بکەن لە بوارى ئاوەدانکردنەوەى سوریا.
- بەراورد بە ڕوسیا و ئێران، سوریا کەمتر پشت بە وڵاتە عەرەبییەکان دەبەستێت بۆ ئەنجامدانى وەبەرهێنان لە سوریا.

سەرچاوە:
https://www.criticalthreats.org/analysis/iran-update-september-20-2023


#ئێران
بینێرە لە ڕێگەی