جموجۆڵی بزووتنەوە سەلەفیییە جیهادییەکان 21/9/2023

01:56
22/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک
عێراق و سوریا

یاخیبوونی خێڵەکییەکان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕێژەیەکی جێگیری هێرشەکانی پاراستووە و ئامانجەکانی ئەم یاخیبوونەش بەو مانایەیە کە پێدەچێت بەبێ مەبەست پشتیوانی لە هەوڵەکانی داعش بکات. پێدەچێت داعش ئۆپەراسیۆنێکی فێڵبازی سەربازی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدات، لە هەمان کاتدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەکاری دەکات بۆ بەرەنگاری هێرشەکانی داعش لە چەند مانگی داهاتوودا.

ئەفەریقا
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێزەکانی ڤاگنەر دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ئەمەش دەرفەت بۆ گرووپە چەکدارە سەلەفییە جیهادییەکان و غەیرە جیهادیەکان دەڕەخسێنێت کە بتقۆزنەوە.

پاکستان
داعش لە پاکستان لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە بۆ یەکەمجار هێرشی کردە سەر سیاسەتمەدارێک و ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پاکستان هێرشی هاوشێوە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هاوکارییە ناوخۆییەکان لەگەڵ حکومەت بێهیوا بکات. هێرشکردنە سەر سیاسەتمەداران، دەنگدەران لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەترسێنێت.

ئەفغانستان
فراکسیۆنێکی لاوەکی ڕادیکاڵ لە بزووتنەوەی تاڵیبان، تۆڕی حەقانی، نفوزی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان فراوانتر دەکات، کە پێدەچێت پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانی تاڵیبانی پاکستان بکات. پاکستان نەیتوانیوە حکومەتی تاڵیبان ڕازی بکات، یان ناچار بکات ڕێگری بکات لە هێرشی تاڵیبانی پاکستان بۆ سەر ئەو وڵاتە.


سەرچاوە
https://www.understandingwar.org/backgrounder/salafi-jihadi-movement-update-september-21-2023

#تیرۆر #داعش_و_گرووپە_توندڕەوەکان #سوریا #هەسەدە #ڕوسیا #ڕۆژئاوای_کوردستان
بینێرە لە ڕێگەی