فایلی جموجۆڵەکانى ئێران 22/9/2023

03:07
24/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک
چالاکى ئێران لە سوریا

- لە 21 ئەیلولى 2023 فەرماندەى هێزەکانى قودسی سەر بە سوپاى پاسداران سەرپەرشتى مانۆڕێکى سەربازى هاوبەشی کردووە لە نێوان ئێران و سوریا کە بە ئەگەرى زۆر بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا و دووبارە جەختکردنەوە بووە لە پەیوەندییە سەربازییەکانى نێوان ئێران و سوریا.
ئاژانسی تەسنیم چەند وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا سەربازەکان پۆشاکێکی ناڕوونیان لەبەر کردووە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەى بەشێک لەو هێزانەى بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کردووە ئەو میلیشیایانە بوون کە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت. میدیاکانى ئێران شوێنى مانۆڕەکەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لەم دواییانەدا چالاکییە سەربازییەکانى لە ڕۆژهەڵاتى سوریا چڕتر کردووەتەوە.
ئیسماعیل قائانى لەگەڵ حزبوڵڵاى لوبنان سەرپەرشتى ئەو مانۆڕەیان کردووە، کە تێیدا چەکى قورس و تۆپ بە کار هێنراوە لە نزیک سنوورى سوریا و عێراق.
بەپێی زانیارییەکان ئەمە یەکەمجارە ئێران زانیارى لەسەر مانۆڕێکى هاوبەشی لەگەڵ سوریا بڵاو دەکاتەوە. وەک بەشێک لە هەڵمەتى دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە سوریا، میدیاکانى ئێران و سوریا پەرە بە پڕوپاگەندەى ئەوە دەدەن کە ئەمەریکا هەڕەشەیە و بەم زوانە ڕۆژهەڵاتى سوریا داگیر دەکات.
- لە 21 ئەیلوول بەشار ئەسەد گەیشتە چین لە سەردانێکدا کە ڕەنگە چەند ڕۆژێک بخایەنێت بە ئامانجى پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان.
- لە 21 ئاب و لە کۆبوونەوەیەکی حسێن عەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەى ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرکردەکانى ئێران نییەتى ئەوەیان هەیە بۆماوەیەکى دوور مەودا هێزە سەربازییەکانیان لە سوریا بهێڵنەوە.
- بەریەککەوتنى هۆزەکان لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات کە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتیوانى دەکرێت، بوو بە یاخیبوون، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەى ئێران کە پشتوانى لە دروستبوونى بەرگرییەکى میللی دەکات بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە سوریا. شەڕ لە نێوان هێزەکانى سوریاى دیمورکات و ئەنجومەنى سەربازى دێرەزور دروستبوو، دواى دەستگیر کردنى فەرماندەى ئەنجومەنى سەربازى لە 27 ئاب، لە دواى 30 ئاب، شەڕو گرژییەکان پەرەیان سەند کاتێک کە هۆزەکانى دیکەش پەیوەست بوون بە شەڕەکەوە بەهۆى ئەو ستەمە درێژخایەنەى کە لە لایەن هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە دەرحەقیان ئەنجام دراوە.
لە سەرەتاى مانگى ئەیلوول هێزەکانى سەر بە ڕژێم هەوڵیان دا کە درێژە بە شەڕەکە بدەن لە ڕێگەى بڵاوکردنەوەى هێزەکانیان لەو ناوچانەى ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات. ئەو جۆرە یاخیبوونانە دەبێتە هۆى دابەشکردنى هێزى هاوبەشی ئەمەریکا لە سوریا، ئەمەش دێتەوە لەگەڵ هەوڵەکانى ئێران بۆ دەرکردنى ئەمەریکا لە سوریا. لەو بارەوە ئێران و روسیا و سوریا هەوڵیان داوە کە ژینگەیەکى دژ بە هێزەکانى ئەمەریکا دروست بکەن لە سوریا.

چالاکى ئێران لە عێراق
- هاوپەیمانى پارتە سیاسییە بچووکە سەربەخۆکانى عێراق داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ڕێگرى بکەن لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان بۆ ساڵى 2023، ئەو هاوپەیمانییە پێی وایە کە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە لایەن دوو پارتى کاریگەرەوە دەستى بەسەردا گیراوە و ئەمەش بە ماناى ئەوە دێت کە کۆمسیۆن ناتوانێت بێلایەن بێت.
چەند ڕۆژنامەنوسێکى عێراقی دەستەى هەماهەنگى شیعەکانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە گوشاریان خستووەتە سەر سەرۆکى پێشوو تا دەست لەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەى عەباس فەتلاوى جێگەى بگرێتەوە، ئەم کارەش لە چوارچێوەى هەوڵەکانى حەشدى شەعبی دێت کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێت بۆ دروستکردنى کاریگەرى لەسەر خۆپیشاندانەکان.
- بەپێى زانیارییەکان  ئاژانسی هەواڵى (المدى) لە 4 ئەیلوول، هێزە چەکدارەکانى سەر بە حەشدی شەعبی لە پارێزگاى نەینەوا کار دەکەن لەسەر ڕێگرى لە پاڵێوراوەکانى ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆتۆمارکردن تا نەتوانن بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنەکانى پارێزگاکاندا بکەن.
- کەریم شەواک سەرۆکى پارتى (فەیحاء) ڕایگەیاند، کە یەکێک لە پاڵێوراوەکانى پارتەکەیان بە ناوى عەمار سەرحان دەستگیر کراوە بە تۆمەتێکى ناڕوون گوایە لە کاتى خۆپیشاندانەکانى 2019  لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە ڕەخنە لە عادل عەبدولمەهدى دەگرێت.
- حەیدەر حەنون سەرۆکى دەستەى دەستپاکى سەر بە ڕێکخراوى بەدر کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێت، لە 14 ئەیلوول ڕایگەیاند، کە دەستەکەى پیاچوونەوە بە دۆسێی پاڵێوراوەکان و خێزانەکانیان دەکات بۆ زانینى بوونى هەر جۆرە گەندەڵییەک بەر لە ئەنجامدانى هەڵبژاردەکان، بە پێی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت ئەو لایەنە سیاسییانەى کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێن، ئەو جۆرە پیاچوونەوەیە بە کار بهێنن بۆ بێبەشکردنى ڕکابەرە سیاسییەکان بۆ خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکان.

سەرچاوە:
https://www.criticalthreats.org/analysis/iran-update-september-22-2023

#ئێران
بینێرە لە ڕێگەی