تاک
سەرۆکوەزیرانی
پێشووی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای
یەک عێراق و یەک بەرژەوەندی بێت و بە دوور بێت لە "من پشتیوانیت لێ دەکەم و
ئێوەش پشتگیریم بکەن".
حەیدەر عەبادی
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "سۆمەریە"ی عێراق، سەبارەت
بە قەیرانی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای یەک عێراق
و یەک بەرژەوەندی مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکرێت و بە دوور بێت لە "من پشتیوانیت
لێ دەکەم و ئێوەش پشتگیریم بکەن" لەبەر ئەوەی ئەمە ملدان نییە بە مافی پارتەکان،
بەڵکو ئەم حاڵەتە پەیوەندی بە مافی هاووڵاتییانەوە هەیە، هەروەها ڕوونیشی کردەوە
کە هەندێک لە پێناو ڕازیکردنی لایەنگرەکانیان بۆ هەڵبژاردن، مافی هاووڵاتییانی
هەرێمی کوردستان زەوت دەکەن.
عەبادی وەک یاد
هێنانەوەیەک باس لەو پرسەی ساڵی 2018 دەکات، ئەو کاتەی کە تەنها بە قەڵەم خستنە
سەر کاغەزێک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، توانرا ئەو بودجەیەی کە پێشنیار کرابوو
بگەڕێنرێتەوە و مووچەی کارمەندەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ بنەما و تەنها لە پێناو
دەست کەوتی سیاسی بە ڕێژەی 50% زیاد بکرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێم لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی ورد هەڵبسەنگێنێت و پاڵنەرەکەی سیاسی
نەبێت، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ڕەتی
دەکاتەوە ناوی فەرمانبەرەکانی ڕەوانە بکات و بیانبەستێتەوە بە حکومەتی فیدراڵییەوە
و لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی کە مووچەی فەرمانبەرەکانی
نادات.
حەیدەر عەبادی
سەبارەت بە پارێزگای کەرکوکەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانەکانیدا ڕایگەیاندووە، ئەوەی لەم پارێزگایە ڕوویدا
لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی سیاسی بووە کە ئەو واژۆی لەسەر نەکردووە، بۆیە ڕەوتە
سیاسییەکان نابێت ئەوەی پەیوەندی بەوانەوە نییە، بیبەخشن، بەڵکو پێویستە ئەم کارە
بۆ خەڵکی کەرکووک جێ بهێڵن و ئەوان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
هەروەها لە
درێژەی قسەکاندا دەڵێت: هەندێک سەرۆکی حکومەت دەچوێنن بە پۆلیسی هاتووچۆ، کە
پرۆسەی سیاسی ڕێک دەخات، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەو یەکەم کارگێڕی حکومەتە،
هەروەها پرسی پێدانی قەرزیش بە هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە هێنرایە
ئاراوە، کە لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکرا، بەڵام ناوبراو بەشێک لە کێشەکان و شایستە
داراییەکانی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانی عێراق چەند
بڕگەیەکی بە ڕەشنووسی یاسای بودجە زیاد کرد کە وای کرد جێبەجێکردنی بڕگەکانی
پەیوەست بە هەرێمی کوردستان مەحاڵ بێت، بۆیە ئەو بڕیاریدا کە پەنا بۆ قەرز ببات و
مالیکی یەکەم کەس بوو پشتگیری لەم بڕیارە بکات.
سەرچاوە: کورد
پرێس
https://www.kurdpress.com/news/2761109
#ئابووری
#باشووری_کوردستان
#عێراق
بینێرە لە ڕێگەی