سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: چەند ڕۆژێک مۆڵەت دەدەین هێزە بەرهەڵستکارەکان لە هەرێم چەک بکرێن

03:22
24/09/2023
کوردستان مۆنیتەر

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

تاک

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە بەپێی ڕێککەوتنی دوو لایەنە، بڕیار بوو تا ڕۆژی 28ی ئەیلوول گرووپە بەرهەڵستکارەکانى ئێران بە تەواوی لەچەک دابماڵرێن، بەڵام تەنیا لە سنوورەکانی ئێران دوورخراونەتەوە.
باقرى، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانى ئێران ڕایگەیاند، "ئەوەی لە دوا ڕۆژەکانی ئەم وادە شەش مانگییەدا ڕوویدا، تەنها ئەوە بووە کە هێزە بەرهەڵستکارەکانی ئێران تەنیا کەمێک لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە".
وێڕای پێزانینی بۆ هەوڵەکانى حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە، باقرى ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە هەموو ئەو خاڵانەى لە دەقی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەدا هاتووە بە تەواوی جێبەجێ بکرێن".
باقری لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا، "سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، نابێت هێزی جوداخوازی چەکدار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەبێت، پێویستە بە تەواوی لە چەک دابماڵرێن و تەنانەت لە عێراقیش دەربکرێن، ئێمە لەسەر خواستى سەرۆک کۆمار کە وتبووى هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند ڕۆژیک مۆڵەت بدەن بە هێزە بەرهەڵستکارەکان، ئێمەش چەند ڕۆژێک چاوەڕێ دەکەین و تیمە پسپۆڕەکانمان دەنێرین بۆ عێراق بۆ بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، دواتر لەوبارەوە بڕیاری خۆمان دەدەین.

سەرچاوە: کورد پرێس
https://www.kurdpress.com/news/2761112

#ئێران #باشووری_کوردستان #عێراق #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان
بینێرە لە ڕێگەی