سەربازانی ئیسرائیل: هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسیداری چالاکییەکانی حەماس پشتگوێ خرا

06:02
04/11/2023
ناوچەیی

فۆتۆ: میدیاکان

هاوبەشی بکە

نووسینی: تایلەر دوردن
وەرگێڕانی: تاک

 
هێرشە سەربازی و تیرۆریستییەکانی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل بۆ زۆر کەس شۆک بوو، بەڵام نەک بۆ سەربازانی چاودێریی هێزی بەرگری ئیسرائیل کە دەڵێن، هۆشدارییەکانیان سەبارەت بە چاودێرییەکانیان و مەترسی حەماس بەدرێژایی سنووری غەززە لەلایەن کەسانی باڵاترەوە پشتگوێ خرا.
لە چاوپێکەوتنیاندا لەگەڵ میدیاکانی ئیسرائیل، سەربازانی فەیلەقی هەواڵگری شەڕکەری سەر بە ئیسرائیل دەڵێن، لانیکەم بۆ ماوەی سێ مانگ پێش هێرشەکان، چاودێری ئەندامانی حەماسیان کردووە کە بەدرێژایی دیواری چاودێری مەشقی نیمچە سەربازییان ئەنجام داوە، توونێلیان هەڵکەندووە، لێکۆڵینەوەیان لە نەخشەی ناوچەکە کردووە، زەوییەکەیان پشکنیوە، تەنانەت تەقەمەنیان داناوە و تاقیکردنەوەیان ئەنجام داوە.
چوارشەممە 25/10/2023 لە لێدوانێکیدا بۆ کان نیوز، یێڵ ڕۆتنبێرگ و مایا دێسیاتنیک توڕەیی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە گوێگرتن لە ڕاپۆرتە دووبارەبووەکان. ئەو دوو کەسە تاکە سەربازانی فەیلەقی هەواڵگری شەڕ بوون کە لە هێرشی حەماس بۆ سەر بنکەکەیان لە نزیک کیبوتزی نەهال ئۆز کە کەمتر لە نیو میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری غەززەوە دوورە، ڕزگاریان بووە.
یائێل ڕۆتنبێرگ یەکێکە لەو چوار سەربازەی هەواڵگری ئیسرائیل کە تووڕەیە بە هۆی گرنگی نەدان بە هۆشدارییەکانیان لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە جێگەی تووڕەییە. ئێمە بینیمان چی ڕوودەدات، ئاگادارمان کردنەوە و ئێمە بووین کوژراین".
چالاکییەکانی سەرسنوورەکان جێگەی نیگەرانی بوون، بەڵام لەوەش سەرنجڕاکێشتر ئەوە بوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٧ی تشرینی یەکەم چالاکییەکان خێراتر بوون. دیسیاتنیک وتی، لە هەفتانە، بۆ ڕۆژانە، بێ وەستان. جگە لە تێبینییە بینراوە گشتیییەکان توانیویەتی زانیاری لەسەر مادەی مەشقەکە بە دەست بهێنێت، کە بریتی بووە لە هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی دیواری چاودێڕی لە ڕێگەی تونێلەکانەوە.
ئەو بە کان نیوزی ڕاگەیاندووە، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە "بابەتەکە تەنیا کاتە" بۆ ئەوەی حەماس هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
دوو سەربازی دیکەی هەواڵگریی ئیسرائیل ئەزموونی هاوشێوەیان بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل باس کردووە.
ئەمیت یروشالمی دەڵێت "دانیشتین و کاروانی ڤانەکانمان بینی. ئێمە مەشقەکانمان بینی، تەقەیان دەکرد و ڕۆڵیان دەبینی، مەشقی دەستبەسەرداگرتنی تانکێکیان دەکرد. مەشقەکان لە هەفتەی جارێکەوە بۆ دووجار لە هەفتەیەکدا، لە ڕۆژانەوە بۆ چەند جارێک لە ڕۆژێکدا".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەدرێژایی سنوورەکە چاودێریمان دەکرد، کەسانێک بە کامێرا و دووربینەوە دەرکەوتن لە دووری ٣٠٠ مەتر لە سیاجەکەوە. پشێوییەکی زۆر ڕوویدا، خەڵک چوونە سەر سیاجەکە و بڕێکی زۆر تەقەمەنییان تەقاندەوە، بڕی تەقەمەنیەکە شێتانە بوو".
یروشالمی وتی، هەموو تێبینییەکانی تۆمار کردووە، هیچ کاریگەرییەکی دیاری لەسەر فەرماندەیی نەبووە.
ئەم چوار سەربازە تەنیا کەسانێک نین کە دەڵێن، هۆشدارییەکانیان پشتگوێ خراوە. کاربەدەستانی هەواڵگری میسر دەڵێن، هەوڵی ئاگادارکردنەوەی تەلئەبیب-یان داوە. بەرپرسێکی میسری کە ناوی نەهێنراوە بە  ئەسۆشیێتد پرێسی وتووە تەلەئەبیبمان "ئاگادار کردووەتەوە کە دۆخەکە بەم زووانە دەتەقێتەوە، بەڵام ئەوان ئەو جۆرە هۆشدارییانەیان بە کەم سەیر کردووە".
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی وای نێتی ئیسرائیلی، وەزیری هەواڵگری میسر تەنیا 10 ڕۆژ پێش هێرشەکە بە شێوەیەکی تایبەتی تەلەفۆنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە و هۆشداری داوە لەوەی حەماس ئامادەیە "شتێکی نائاسایی، ئۆپەراسیۆنێکی ترسناک" ئەنجام بدات.
هەر لە دامەزراندنی گروپە سیاسی و شەڕانگێز و تیرۆریستییەکان لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، بەرپرسانی ڕاستڕەوی ئیسرائیل، حەماسیان پەروەردە کردووە  بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی هیچ مەبەستێکی "ئاشتەوایی" لە لایەنی فەلەستینییەوە نییە.
تا ڕادەیەک کە لە مێژووی ئیسرائیلدا بێ وێنە بووە، حکومەتی ئێستای ناتانیاهۆ بە سەروو نەتەوەپەرست و توندڕەوی ئایینی کە نوێنەرایەتی پارتەکانی وەک (زایۆنیزمی ئایینی) و (دەسەڵاتی جوولەکە) دەکەن، زاڵن و دوای دڕندەییەکانی ٧ی تشرینی یەکەم، ناچار نابن بەم زوانە لە خەمی دانوستانی ئاشتەوایی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا بن.

سەرچاوە:
https://www.zerohedge.com/geopolitical/warnings-about-alarming-pre-oct-7-hamas-activity-ignored-say-israeli-surveillance

#ئیسرائیل #ئەمەریکا #فەڵەستین #وڵاتانی_عەرەبی #هەواڵگری
بینێرە لە ڕێگەی