لە دەنگی ئەمەریکا وەرگیراوە
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە، ژمارەیەک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی شیلادزێ لە زیندانی چاکسازی گەوران دەستییان کردووە بە مانگرتن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مافی ئازادکردنی بەمەرج، بە پێی وتەی پارێزەرانیان ئەو زیندانیانە دۆخی تەندروستییان خراپە بەهۆی ئەو مانگرتنانەوە، د. مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئازادكردنی مه‌رجدار كه له‌یاسای (اصول محاكمه‌ی جزائی) عێراقیدا باسكراوه چه‌ند مه‌رجی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌و ڕێگه‌یه تۆزێک ئاڵۆزه واته ڕۆتینێكی زۆری تێدایه، دەربارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ، د. مونا دەڵێت"دۆخه‌كه به‌و ئاسته نییه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، به‌ڕای ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌گه‌ر دوور له‌سیاسه‌ت ئیش بكه‌ین ده‌كرێت زۆر ڕه‌خنه‌ی باش وه‌ربگرین كه ئیشێكی باش بكرێت زۆر شت هه‌یه پێشێلكارییه نه‌مێنێت هیواخوازین كه ئیشێكی یاساییانه بكه‌ین، دەشڵێت" سه‌باره‌ت به‌بینینی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، نه‌خێر نه‌مبینیووه هه‌تا ئێستاش به‌فه‌رمی وه‌ڵامی من نه‌دراوه‌ته‌وه، نازانم ئایا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه یان نا، هیچ زانیاریم نییه، هەروەها دەڵێت: ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا لەو ئاستەدا نیە کە ئێمە هیوای پێ دەخوازین. "
#باکووری_کوردستان
بینێرە لە ڕێگەی